Prof. Dr. Kamran Younis, President of Salahaddin University-Erbil, officially received a delegation from the College of Languages during a visit to the University Presidency. He was accompanied by Prof. Dr. Hussein Saadi, Assistant to the President for Administrative and Financial Affairs, and Prof. Dr. Sharif Maloud, Assistant to the President for Scientific Affairs and Higher Education.
The delegation included Asst. Prof. Dr. Saman Hussain (Dean of the College), Dr. Soran Mamand (Assistant Dean), and the Heads of the Kurdish, Arabic, English, Persian, French, Turkish, and Chinese Departments. Also in attendance were officials in charge of higher education, quality assurance, registration, IT and statistics, and the library.
At the beginning of the meeting, Dr. Kamran Younis expressed his appreciation for the delegation’s visit and commended the staff of the College of Languages and the University Council for their dedication and professionalism in fulfilling their responsibilities, particularly during recent challenges.
The meeting also included a detailed discussion of proposals and concerns raised by the College’s administrative and departmental representatives. The President addressed all points and emphasized the importance of collaboration in advancing the university’s mission and ensuring continued academic excellence.
پرۆفیسۆر دکتۆر کامران یونس سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین – هەولێر بەفەرمی پێشوازی لەشاندێکی باڵاى کۆلێژی زمان کرد بە یاوەرى هەریەک لە پرۆفیسۆر دکتۆر حوسێن سەعدی یاریدەدەری سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و پرۆفیسۆر دکتۆر شەریف مەلۆد یاریدەدەری سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروباری زانستی و خوێندنی باڵا.
شاندەکە پێکهاتبوو لە پرۆفیسۆر یاریدەدەر دکتۆر سامان حوسێن (ڕاگری کۆلێژ) و دکتۆر سۆران مامەند (یاریدەدەری ڕاگر) و سەرۆکی بەشەکانی کوردی، عەرەبی، ئینگلیزی، فارسی، فەرەنسی، تورکی و چینی. هەروەها بەرپرسانی خوێندنی باڵا، دڵنیایی جۆرى، تۆمار، تەکنەلۆژیای زانیاری و ئامار و کتێبخانە.
له سەرەتای کۆبوونەوەکە دکتۆر کامران یونس سوپاسی شاندەکەی کرد بۆ سەردانیان و ستایشی ستافی کۆلێژی زمان و ئەنجومەنی زانکۆی کرد بۆ دڵسۆزى و پڕۆفیشناڵبوونیان لە جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتیەکانیان، بەتایبەتی لە کاتی ئاڵنگارى و ئاستەنگەکانى ئەم دواییە.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیەکی تێروتەسەل لەسەر پێشنیار و بابەتەکان کرا کە لەلایەن نوێنەرانی کارگێڕی و بەشەکانی کۆلێژەوە خراونەتەڕوو. سەرۆک وەڵامی هەموو نیگەرانییەکانی دایەوە و تیشکی خستە سەر گرنگی کارکردن بەیەکەوە بۆ پەرەپێدانی ئەرکی زانکۆ و بەردەوامی نایابی ئەکادیمی.









